ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٥٤. لە لای کوڕی نەفام و گێژ...
لە لای کوڕی نەفام و گێژ...
هەر کاتێ کە باب لێکەوت
بە ساڵا چوو
بەرەو ئەجەل بەڕێ کەوت،
جێگاو بانی لێ دەکەن لێژ!

کە لێت پرسی لە ژیان و
لە هەڵوێستی کوڕەکانی،
بەرەو قیبلە ڕادەوەستی
بەرز دەکا دەستەکانی
بە چاوێکی فرمێسک ڕێژ
دەڵێ: خودا
لە تەمەنی من هەڵگری
عومری کوڕم بکەی درێژ!

پەراوێز edit