ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٥١. مەکەن باسی ئەوینداری، کە چۆنی داوە ئازارم
مەکەن باسی ئەوینداری، کە چۆنی داوە ئازارم
گرفتارم بە داوی ئەو، لە بەند داموو نییە چارم

وتم دەردی ئەشق بگرم، دەبێ خۆشتر ژیانی من
کەچی نەمزانی بەو ئەشقەم، دەچێ ئاراموو قەرارم

وەباڵی تۆم بە ئەستۆ بێ، هەتا دەمرم پەرێشانم
دەترسم ڕۆژی تەنگانە، نەگاتە هیچ کە هاوارم

[سکاڵای دڵ بە کێ بێژم]، دەبینم ویش دڵی خوێنە
کەچەڵ چارەی سەری ناکا، بە ڕای تۆ چۆن دەکا چارم

چ ئوومێدێ بەدی ناکەم، لە ئاست ئەو شۆخە نازدارە
دەزانم گەر بلاڵێمۆ، دەدا پێم دەردەکەی پارم

دەسا یاران بکەن فکرێ، لە بۆ حاڵاتی شێواوم
دەمێ مەجنوونی کێوانوو، دەمیکی شۆهرەیی شارم

ئەمان 'کوردی' غەزەلخوانم، کوتوپڕ لێرە میوانم
قەبووڵ کەن گەرچی لاوازن، قەڵەموو دەستوو ئەشعارم

پەراوێز edit