ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٤٦. بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو
بە چاوان غەمزە و ئیما مەفەرموو
بە شەوقی ڕوومەتت غەوغا مەفەرموو

کە کوشتت عاشقی خۆت ئەی عەزیزم
سبەی ڕۆژ مەحشەری کوبڕا مەفەرموو

گوڵم بۆ بوویە جەللابی ئە ویندار
لە ئاست من بۆ قەتڵ، فتوا مەفەرموو

سەری من گەر لە ڕێی تۆدا درا لێی
چ باکم، جارێ تر ئاوا مەفەرموو

پەراوێز edit