ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٤١. بەیانیت باش، شنە و سروەی بەیانی
بەیانیت باش، شنە و سروەی بەیانی
بەیانیت باش، وشەی جوانی، جوانی

بەیانیت باش، گزینگی خۆرەتاوم
بەیانیت باش، هەوێنی شێعری خاوم

بەیانیت باش، دە ڕابە خەمڕەوێنم
کوڵ و کۆی دڵ بە ماچێک هەڵوەرێنم

دە هەستە دەی، دە هەستە دەی، دە هەستە
دە تێمڕامێنە تۆ، بەو چاوە مەستە

بە گۆشەی نیو نیگاهی پڕ لەنازت
بە چاوی شازی وەک شاهێن و بازت

بە ئەگریجە و کەمای ئەبرۆی کەوانت
بە دەنگی ناسک و نازی شەوانت

زرینگەی بازن و خڕخاڵەکەی پێت
چپەی خۆشی دەمت 'خوشناو' ئەکا شێت

دە هەستە دەی، دە ڕابە تا بەکەی خەو
وەرە با شاعیریش شێعری نەکا ڕەو.

پەراوێز edit