ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٣١. مناڵ و ژینگە
من مناڵی کوردانم
عاشق بە نیشتمان

وڵاتم وەک بەهەشتە
جێگای سەیران و گەشتە

هەینییان دەڕۆینە دەر
ناچین بۆ جێگای خەتەر

لە بنەماڵە دوور نابین
چۆنێک باشە با وابین

سەر شاخ و دم چۆم و ئاو
سەر دار و هەڵدێر، تەواو

گشتیان خەتەرن کاکە
شوێنی وا نەچین چاکە

لقی داران ناشکێنین
پەلەوەر ناپەڕێنین

ناشێوێنین هێللانە
سرووشت، بە ئەوان جوانە

ئێمە ئەشغاڵ ناڕێژین
با خاوێن بێ جێگای ژین

لە هەر کات و هەر زەمان
دەپارێزین ژینگەمان
ئەو شێعرەم پێشکێش بە مناڵە خنجیلانەکانی وڵاتم

پەراوێز edit