ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٣. خاڵه‌رامبۆ!
بابه ‌کارده‌کا کاری به‌زه‌حمه‌ت
ڕوی ئاسوده‌گی هه‌ر نه‌دیوه ‌قه‌ت

بۆکارێ یه‌کوو بۆخواردن شه‌شه‌
خوابه‌زیادی که‌ی ئه‌و جه‌معو به‌شه

ڕۆژێک بژیوی هێنایه‌وه‌ ماڵ‌
ڕه‌نگی تێکچوبوو په‌رێشان ئه‌حواڵ

گه‌یشته‌ ژورێو یه‌کسه‌ر لێی که‌وت
پاڵی دایه‌وه‌و که‌مێکیش خه‌وت

دوای چه‌ند ده‌قیقه‌ کورێکی هاته‌وه‌
نه‌یهێشت که‌باوکی سه‌ربکاته‌وه‌

هه‌ڵستا له‌خه‌و ئه‌و بابی ماندوو
دیمه‌نێکی نوێ له‌ بان سه‌ری بوو

دیتی تابڵۆیه‌ک به‌نه‌قشوو نیگار
هه‌ڵاوه‌ساوه‌ له‌قه‌دی دیوار

سه‌ری سووڕمابوو له‌و وێنه‌ سه‌یره‌
نه‌وه‌ک به‌شه‌ره‌و نه‌وه‌کو ته‌یره

قاوی کرد ڕۆڵه‌ ئه‌و پیاوه‌ کێیه‌
تفه‌نگێکی سه‌یرو عه‌جیبی پێیه‌

عه‌کسی کێشاوه‌ به‌ڕوتو قوتی
ده‌ده‌ستی دایه‌ گورزی نیو پوتی

کوڕه‌که‌ کوتی ئه‌وه‌ خاڵه‌رامبۆیه‌!
غه‌نیمی سه‌تی وه‌کو منو تۆیه‌

شه‌ڕداکا له‌سه‌ر ئاسمانو زه‌وی
ته‌یاره‌ت به‌به‌ن بۆده‌کا نه‌وی

پاڵه‌وانێکی ته‌واو عه‌یاره‌
زۆر به‌قووه‌ته‌ یه‌کجار به‌کاره‌

کاری وی شه‌ڕو فه‌تحو‌ زه‌فه‌ره
زیددی گلوله‌ی ها ها ده‌به‌ره‌!

ئه‌وانه ی‌ که‌بیست هه‌ستاله‌جێی خۆی
تێکه‌ڵی کردن حه‌وتو هه‌شتو نۆی

ئاقڵی، نه‌یمابوو تاقه‌تو بـڕی
تابڵۆی له‌سه‌رڕا بۆخۆارێ دڕی

کوتی ئه‌‌گه‌ر پیاوه‌، بێته‌ ئێرانه‌
ته‌حه‌مولی کا ئه‌و برکو ژانه‌

با شه‌ش نه‌فه‌رم بۆبکا به‌خێو
پاڵه‌وانی چی؟ تڕحێوه‌ تڕحێو‌
١٣٨٩/٦/١٨ یان ١٣٩١/٩/١

پەراوێز edit