ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٢١. شنەی شێعر ١
چ خۆشە سەوت و ئاوازی من و تۆ
گمەی شادی و چپەی ڕازی من و تۆ
دڵم داوە بە داوی بسکــــی خاوت
خەوێکـی خۆشە ئامبازی من و تۆ
«سەلاح کوردی»

چەنێ خۆشـە لە گـوڵزاری دڵی یار
گوڵێکت بێ وەکوو زاری دڵی یار
لە بۆنی شێت و شەیدا بی، بخوێنی
بـە دڵـــداری لــە بـازاڕی دڵی یار
«زەمان»

دەزانی بۆچی تارە ماڵەکــەی من؟
بە بێ بوونت شپرزە حاڵەکەی من
کە دەتزانی سەوابن ماچەکەی تۆ
چ قەوما گوێت نەدایە ناڵەکەی من؟
«خۆشناو»

خەمی دنیا بە کۆیە چاوی چاوم
هەموو هیوام بەتۆیە چاوی چاوم
لە ئاسمانی نیگاهی پاک و ساوت
فڕینم وەک هەڵـۆیە چاوی چاوم
«واحید سووری»

ئەوا زسـتانە یارێ، ســەغڵەتە ڕێم
بەفر گرتوویە کەژ بێژە چلۆن بێم؟
لەدووریت سـڕ بوە خامەم عەزیزم
وشەم هەربوو بەخەم، خەم بوو بە هاوڕێم
«الف. ن. خەمبار»

مەگەر خەوبێته دوو سازی من وتۆ
لـه تینـابێـکـــی ئـارازی من وتۆ
وشک بێتوو به زەردێکی وه گۆڕین
به کووکـی بێ تمەی جازی من وتۆ
«زامدار»

له‌بیر ناکەم یه‌که‌م ژوانی ئه‌وینم
هه‌میسـانیش بەیادی خـه‌و ده‌بینم
که‌ ڕۆیشتی له‌ کۆڕی به‌زمی عیشقم
گه‌رم داهات شـه‌وی سـاباتی شـینم
«ئاسنگەر»

ئەگەر تۆ دەی لەسێدارەم ئــەوی من
نەچی بیکەی جگەر پارەم ئـەوی من
خەیاڵت قەت لەدڵناچێ پەری شــەو
بەکام لای دا دەبێ چارەم ئــەوی من
«قەلەندەر»

چەنـێ بمرم له بێ تاوی خەریکــه
نەمامی ژین بەلادا دێ، تەریکــە
وەها دووری لەبەر چاوم شەوو ڕۆژ
خەم و مەینەت لەچاوانم شەریکە
«شەرا»
مفاعیلن مفاعیلن فعولن
هزج مسدس محذوف

پەراوێز edit