ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٠٩. نەشمیلانم لە دوورەوە چاوەکانت دەخوێنمەوە
نەشمیلانم
لە دوورەوە
چاوەکانت دەخوێنمەوە

من شاهەڵۆ
تۆ کۆترە باریکە
من شاعیر
تۆ ئیلهام
هەرچەند ڕاکەی
بە هەستێکی گەلێ ناسک
دەتهێنمەوە

شاخەو شاخانت لێ ناکەم
لێت ناگەڕێم
هەر لەجێوە
لە نێو باخی شێعرەکانم
بە سەد شێوە
بە هەزار ڕەنگ،
تۆوی عەشقت
دەچێنمەوە

هەر بە شێعر
دەتدوێنمەوە

پەراوێز edit