ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١٠٥. ئەوپەڕی ئەوین
کە لێوەکانی دوو عاشق
تێکەڵاوی یەکتر دەبن
لە دەرونیان
هەڵدایسێنێ، گڕ و تین

دڵیان وەها لێدەدا
باڵ دەگرن و
هەڵدەفڕن
بەرەو ئاسمانی شین

دەڕۆن... دەڕۆن،
هەر دوو دەڕۆن
هە تاکوو ئەوپەڕی ئەوین

پەراوێز edit