ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
مەهاباد مەکۆی هونەرمەندانە
جێی مەردایەتی و جێگای ڕەندانە

جێگای فەرهەنگ و عیلم و زانینە
فێری خێر خوازی و مێهرەبانینە

لە بۆ دینداریش بێ وێنەو تاکە
بڕۆ مزگەوتان جا تەماشا کە

سەفی گەنجەکان زیاترە لە پیران
مایەی شانازین ئەی ڕووناک بیران

مەهاباد لانگەی شێرە ژنانە
لە هەموو بوار دا زۆر بوێرانە

شان بە شان لە گەڵ پیاوانی دڵپاک
بۆ جوانی وڵات دەکەن کاری چاک

خەڵکی مەهاباد، بۆ خۆم فیداتان
هاکا 'خۆشناو'یش هاتەوە لاتان

پەراوێز edit