که ڕۆیشت لەلام، دەمگوت: دێتەوه
چاوم به دیتنی دەگەشێتەوه
دەمگوت: هەڵناکا بە بێ من تاوێ
دێتەوه و خۆیم له باوەش داوێ
کەچی به ڕاستی نەگەڕایەوه
ئاوڕێکی خێری هەر نەدایەوه
چەن چاوەڕوانیم کێشا لەخۆڕا
چەنده ئەسرینم لەچاو هەڵچۆڕا
ئێستاش که زانیم چەند بێ وەفای تۆ
تۆراوی بە بێ دەلیل و بێ هۆ
گەر بتزانیایه دابڕان چەند تاڵه
ڕازی نەدەبووی بەو وەزعو حاڵه
ده بڕۆ ئازادت ناکەم بەو خوایه
ئازاد کردنت بەخوا خەتایه
چاوم به دیتنی دەگەشێتەوه
دەمگوت: هەڵناکا بە بێ من تاوێ
دێتەوه و خۆیم له باوەش داوێ
کەچی به ڕاستی نەگەڕایەوه
ئاوڕێکی خێری هەر نەدایەوه
چەن چاوەڕوانیم کێشا لەخۆڕا
چەنده ئەسرینم لەچاو هەڵچۆڕا
ئێستاش که زانیم چەند بێ وەفای تۆ
تۆراوی بە بێ دەلیل و بێ هۆ
گەر بتزانیایه دابڕان چەند تاڵه
ڕازی نەدەبووی بەو وەزعو حاڵه
ده بڕۆ ئازادت ناکەم بەو خوایه
ئازاد کردنت بەخوا خەتایه