دەقی 'بەیتی مام ڕێوی'م لە وتارێکی کاک عەبدوڵڵای سەمەدی وەرگرتووە. نێوی وتارەکە 'بەیتی مام ڕێوی، تەنزێکی بەهێز و سەرکەوتووی ئەدەبی کوردی'یە. دەو وتارەدا، بەر لە بەیتەکە، پێشەکییەکی درێژ سەبارەت بە تەنز و تایبەتمەندییەکانی بەیتەکە نووسراوە و هێندێکیشی زانیاریی سەبارەت بە شاعیری بەیتەکە تێدایە. ئەوەی لە خوارەوە دەیخوێننەوە چەند کوتی هەڵبژاردە لەو پێشەکییەی وتارەکەی کاک 'عەبدوڵڵای سەمەدی'یە:
لە بەیتی مام ڕێویدا، ڕێوی لەگەڵ باڵندە جۆراوجۆرەکان ڕووبەڕوویە و هەر یەکەش زمان و بۆچوون و بەڵگەی تایبەتیی خۆی پێویستە. ڕێوی لەگەڵ کەڵەباب بە چەشنێک و لەگەڵ لەگلەگ بە چەشنێک و لەگەڵ پەپوو و کەو و کۆتریش هەرکام بە چەشنێک دەدوێ. سەرەڕای ئەوە، قورسی و گرینگیی کارەکە بەوە دووقات دەبێ کە ڕێوی بۆ هەرکام لەم باڵندانە، دوو دەستە بەڵـگەی پتەوی دژ بە یەکی پێویستن. یەکەم بۆ فریودان و سواری کەر کردنیان، دووەم بۆ تاوانبارکردن و خواردنیان. وردی و ژیریی بابەتەکە لێرەدا پتر خۆ دەنوێنێ کە هەر ئەو مەبەستانەی لە قۆناغی هەوەڵدا بە تاریف و پێهەڵـگوتن لەسەر باڵندەکان حیساب دەکرێن، لە قۆناغی دووەمدا بۆیان بە تاوان و خراپە دەژمێردرێ و پێی مەحکووم دەبن! لە ڕاستیدا لووتکەی ئەم شاکارە، هەڵسەنگاندنی ئەم دوو لایەنەیە و خاڵی بەرچاوی ئەم لووتکەیەش، هەڵسەنگاندنی ئەم دوو لایەنەیە لە باسی پەپووسڵەمانەدا.
ڕێوی لە مەحکەمەکەی خۆیدا، لێکدا لێکدا لە وشەگەلی وەک: موڕتەد، کافر، فاسق، بێ دین، مەلعوون، … کەڵک وەردەگرێ، تەنیا بۆ ئەوەی دادگاکە پێوەندی بدا بە لایەنی شەرعی و لە بازنەی مامەڵەی تاکەکەسی و کێشەیەکی ناوخۆیانەی دوور بخاتەوە و گرێی بدا بە مەیدانێکی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی و ئایینی! بەڵام سەرەڕای ئەم خاڵە بەهێزانە، لایەنی لاوازی کارەکە بەر لە هەموو شت لەوەدایە کە دانەر، ئاگا یا نائاگا ئاکامی داستانەکە لەم بەرفراوانییەدا، دەبەستێتەوە بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و مەبەستەکە دێنێتە سەر گرانفرۆشی! هەر وەک وا نیشان بدا کە تەنیا مەبەستی هەر ئەوە بووە و بەس؛ داستانەکە بەم بابەتە بچووکەوە دادەکوژێنێ.
لاوازییەکی تر لەم کارەدا، هەندێ عەیبی شێعری و لەگەڵ یەکتر نەخوێندنەوەی کێش و سەروا و ڕەدیفە، کە ژمارەیان لە سەرجەمی داستانەکەدا زۆر نییە و تەنیا لە چەند جێیەکی بەیتەکەدا بە زەقی خۆ دەنوێنن. ئەم دوو لایەنە لاوازە، لە بەرامبەر دوو لایەنی بەهێزدا ڕاوەستاون. یانی: ١. کێشەیەکی گەورە و گرینگی کۆمەڵایەتی، وەک کەڵکوەرگرتن لە کەشیدە و نوێژ و ڕۆژوو بۆ فریوی جەماوەر، کێشەیەکی وەک گرانفرۆشی بۆ کراوەتە ئاکام. ٢. تێکەڵ بوونی هەندێ دێڕی عەیبدار و لە ڕوانگەی شێعرییەوە لاواز و ناتەواو، بە سەدان شێعری پتەو و قورس و قایم و لە لانی شێعرییەوە بێ خەوش و سەرکەوتوو.
ئەم دوو خاڵە، دەرگای هەندێ شک و گومان بە ڕووی ڕەخنەگری بابەتەکەدا دەکەنەوە و نەویستە، هەندێ نیشانەی پرسیار دەخەنە ڕوو.
بەڵام با ئەوەش بگوترێ کە عەیبی شێعری، لە وەها بەرهەمێکی تەنزدا، کە ڕووی دەمی لە ڕەشایی جەماوەرە و زۆر لە فولکلۆر نزیک دەبێتەوە، جێی سەرنج نییە و مامەڵەی عەیبی شێعری لەگەڵدا ناکرێ.
داستانی ئەم بەیتە، فۆلکلۆرە و کاک ڕەشاد داستانەکەی لە فۆلکلۆر وەرگرتووە و بە زەوق و سەلیقە و لێهاتوویی خۆی دایڕشتووەتەوە و بە نوکتەی ورد و جوانی کۆمەڵایەتی ڕازاندوویەتەوە و لە ڕاستیدا توانیویەتی بە کەڵک وەرگرتن لە دەقە فۆلکلۆرییەکە و لەسەر هەمان بنچینە، شتێکی تازە بخولقێنێ. دەقی داستانە فۆلکلۆرییەکەش یەکەمجار بە نووسراو، لە کتێبە بەنرخەکەی 'ئۆسکار مان'دا هاتووە.
ڕەشادی شەمسەدینی(بێبەش) سەبارەت بە خۆی و بەرهەمەکانی دەڵێ: 'ناوم ڕەشادە و کوڕی ئەمانوڵڵابەگم، لە عەشیرەتی بەگزادەکانی بۆکانم و لە ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی(١٩٣٩ی زایینی) لە گوندی عەیشابادی ناوچەی ئێڵتەیموور (یاڵتەمر)ی موکریان، لە دایک بووم. ئەمانوڵڵابەگی باوکم، کوڕی مستەفابەگی کوڕی گەنجاڵی بەگە. گەنجاڵی بەگ لە مەدینە کۆچی دوایی کردووە و هەشت کوڕی لە دوا بەجێماون: ئاغا ئەحمەد بەگ، مەحموود بەگ، حاجی مۆمن خان، ئاغا ڕۆستەم بەگ، مستەفابەگ، قۆچ بەگ، ئاغالە، ڕەشید بەگ. زۆربەی شێعرەکانم تەنز و ڕەخنەن لە بیروبۆچوون یان داب و نەریتە دزێوەکانی کۆمەڵ. خۆشم لە ناو خەڵکا بە قسەخۆش و نوکتەوێژ ناسراوم و لە باری شێعریشەوە، جەماوەر بە شاعیری بەیتی مام ڕێویم دەناسن. ئەو بەیتەم لە زستانی ساڵی ١٣٤٥ داناوە. بە ڕای خۆم، بە سەرکەوتووترین کارمی دەزانم. هەڵبەت ناوەرۆکی بەیتەکە، لە چوارچێوەی داستانێکی کورتی فۆلکلۆردا، هەیە و من بە منداڵی لە خوشکی خۆم بیستبوو. بەڵام لەو ساڵەدا من بە هۆندنەوەی خۆم دامڕشتەوە و وێنە و پەیڤی تازەم خستە سەر و بە شێوەی تەنزێکی کۆمەڵایەتی، لە سەر کاسێت بڵاوم کردەوە.