مەجلیسی ئاشقان گیراوە
ساقی لەنێو ڕاوەستاوە
پیاڵەی عیشق نۆش کراوە
«بەخێر هاتی پەریزادە
بەخێر هاتی
بەسەر چاوی دەمن هاتی
بەچیم زانی کە تۆ هاتی؟»
«عەلی عاشق! ئەگەر عیشقت زوبانی بێ
سەد جار عەمرت زوو فانی بێ»
حەیفە ئیخلاس پەنهانی بێ
مەلازادە بەخێر هاتی
موتریب! لێ دەبینای سازت
بەختت سووتێ لە بۆ نازت
جووتێ ساقی سەر بەزێڕن
مەی لە مەیخانان دەگێڕن
ئاشقان لە دین وەردەگێڕن
قوربانت بم ئەی بای وادە
تارا لەسەر لەیلم لادە
بەدەستووری حاکم زادە
مەجنوون بۆ یەکێ دەردەدار بوو
بەتیری ئیشق گرفتار بوو
چونکە لەیلێ وەفادار بوو
عەزیزی من بەخێر هاتی
مەجنوونەکەی لە کێوانم
دایم دڵ پڕ لە هیجرانم
بۆ خاڵی لەیل پەریشانم
خۆزگەم بەفەرهادی چینی
خەریکەلە سەنگ تاشینی
ئەویش بۆ ئیشقی شیرینی
قوربانت بم شەماڵ وەرە
ئەو کاغەزەم لە بۆ بەرە
بیدە بەدەستی دلبەرە
ساقیم دەوێ شەراب بێنێ
عەکسی خۆی تێدا بنوێنێ
ئنالیلای لێ بخوێنێ
بەو چاوە گیانم دەستێنێ
ساقی لەنێو ڕاوەستاوە
پیاڵەی عیشق نۆش کراوە
«بەخێر هاتی پەریزادە
بەخێر هاتی
بەسەر چاوی دەمن هاتی
بەچیم زانی کە تۆ هاتی؟»
«عەلی عاشق! ئەگەر عیشقت زوبانی بێ
سەد جار عەمرت زوو فانی بێ»
حەیفە ئیخلاس پەنهانی بێ
مەلازادە بەخێر هاتی
موتریب! لێ دەبینای سازت
بەختت سووتێ لە بۆ نازت
جووتێ ساقی سەر بەزێڕن
مەی لە مەیخانان دەگێڕن
ئاشقان لە دین وەردەگێڕن
قوربانت بم ئەی بای وادە
تارا لەسەر لەیلم لادە
بەدەستووری حاکم زادە
مەجنوون بۆ یەکێ دەردەدار بوو
بەتیری ئیشق گرفتار بوو
چونکە لەیلێ وەفادار بوو
عەزیزی من بەخێر هاتی
مەجنوونەکەی لە کێوانم
دایم دڵ پڕ لە هیجرانم
بۆ خاڵی لەیل پەریشانم
خۆزگەم بەفەرهادی چینی
خەریکەلە سەنگ تاشینی
ئەویش بۆ ئیشقی شیرینی
قوربانت بم شەماڵ وەرە
ئەو کاغەزەم لە بۆ بەرە
بیدە بەدەستی دلبەرە
ساقیم دەوێ شەراب بێنێ
عەکسی خۆی تێدا بنوێنێ
ئنالیلای لێ بخوێنێ
بەو چاوە گیانم دەستێنێ