ئاڵەکۆک

بەیت add_a_photo
بەیت گەلۆ
١. وێژەر: حەمەدی ئاغای
ئەو شاعیرەی کە «گەلۆ»ی گوتووە، داد و بێدادی گەلی خۆیەتی دەیکا و دەڵێ پەڕاگەندە بوون بێر و بەوێدا، ئەی گەلۆ.
جا ئەگەر بەنێوی گوڵانیشی نێو دەبا، دەڵێن دەگەڵ «حەزرەتی پێغەمبەرێتی» دەڵێ:
ئای ئای خەمی دە دڵم ئەوە بۆ وا پەڕاگەندەن بێرە و بەوێدا ئای گەلۆ.......... .
ئای گەلۆ ئەمن سەرم دێشێ، دڵی من غەریب و غەریبە ماڵی ئەوە دەکاتە تەگبیر و ڕایێ، بەڵام ئەوە کێشە و هەڵایەک پەیدا دەبوو، دە مەعبەینی جوانترین گوڵی دەبەهارێدا و هەوەڵین خەت و خاڵی دەشیرن لەیلایێ.
جا ئەوە گوڵان دەیانگوت با ئەمە ئەو نیزاحەی لەنێو بەرینە دەرێ بچینەوە لای بایێ شەماڵێ گەلێک پیاوێکی قەدیمە.
ئەو دێ و ڕادەبرێ سەیرانان دەدا لەسەر ئەوێ کاولە دونیایێ مەعلوومە ئەو دەگەڵ گوڵان دەکاتەوە ساز و سەودایێ پرسیاری لێ دەکەین با بۆن مەعلووم کا بزانێ ئەمە جوانترین، یان خەت و خاڵی دەشیرن لەیلایێ.
جا ئەوە هەڵاڵێ دەیگوت بە بەیبوونی، بەیبوون دەیگوت بەسوورە گوڵێ، سوورە گوڵ دەیگوت بەڕەشە ڕیحانێ، ڕەشەڕیحان دەیگوت بەگیا بەند و خاوێ.
جەمع دەبوونەوە، دەچوونەوە لای بای شەماڵێ، دەیانگوت شەماڵ ئەتۆ پیاوێکی گەڕیدەی و، دێی و ڕادەبری لەسەر ئەو کاولە دونیایێ. مەعلوومە ئەتۆ دەگەڵ گوڵان دەکەی ساز و سەودایێ.
شەماڵ تۆ خوڵاکەی با ئەو نیزاحە لەنێوان بچێتە دەرێ. ئەتۆ بۆن مەعلووم کە بزانە ئەمە جوانترین، یان خەت و خاڵی دەشیرن لەیلایێ.
بەڵام دەبێ شەماڵ ئەگەر شەرحێن بگۆڕی، ئەتۆ بێ نان و ئاو بی ئەو ڕۆژەی ئەگەر تەرازوو و میزان ڕۆدەندرێن و، خێر و شەڕ بەش دەکرێن لەسەر بەردی سەخرەتوڵایە.
شەماڵی ماڵ وێران دەیگوت بەخودای، گەلی دەگوڵان، ئەمن پێم وایە هەمووتان گوڵی دەبەهارێن گەلێک پەشمن. ڕەشمن، بۆن خۆشن. بەڵام ئەگەر لەبەر بارانەی پەڵەی نەبێ. ئەنگۆ ناگرن بەری شیددەتی دەگەرمایێ. ئیشک هەڵدێن و، پشوێک «با» لێودەدا، بەعامو دەچنەوە باری فەنایە.
ئەمن گوڵێکم پێ لەنگۆ جوانترە ئەگەر ساڵ دوازدە مانگە لەسەر ڕەنگێکە قەت تەئخیر و گۆڕانی بەسەر نایە.

گوڵینە بەخوڵای گلەیی مەکەن ئەنگۆ هێندەن و، هێندەی دیکەش بن ئەگەر ئەو بولبولەشو بێتە گەڵی کە دەخوێنێ لە باغی شەددایە وێستا نابن بەخاڵێکی دەشیرین لەیلایە، های غەمی لە دڵم دە وەرە ڕابرە، های گەلۆ...
چیڕۆک و بەیتی کوردی، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: عەزیز شاڕوخ

پەراوێز edit