ئاڵەکۆک

شوکری فەزڵی add_a_photo
شوکری فەزڵی دیوانی شوکری فەزڵی
١٥. شوکری وه‌ڵامی شێخ ڕەزا ده‌داته‌وه‌ (٢)
شێخ ڕەزا عەرزت ئه‌گێم، خۆت بۆچی ئەحمەق کردووە
قەوچە وەک ماکەر ئەکەیت و گوێت وه‌ها لەق کردووە
حیزە ئێشی مێخی سابیق چاوتی زەق کردووە
قەحبە «گوڵچین» تۆی که‌وا گەووادی موتڵەق کردووە
من بە مەترەق بارەھا کوزیم شەق و پەق کردووە
تۆم نەوەک ئه‌مجاره‌ ھەتک و پەتک و نەستەق کردووە
باوکی مەعلوومت نییە، لەعنەت لە زاتت ھەی تەرەس
گوو بە گوێی دایکت، چووزانم دایەبەر کێ پێش و پەس

گوو مەخۆ یا شێخ ئیتر با شۆڕشێ بەرپا نەکەم
خۆت و کەرکووکت بەجارێ سەربەسەر ئیفنا نەکەم
با لە ناولنگی ژنت پێچاڵی سەد جۆڵا نەکەم
با کوزی وەک قەلعەیی خەیبەر بە مەترەق وا نەکەم
«مەستی» فیعلەن، داکی گای ئەم سڕڕ‌ە‌ با ئیفشا نەکەم
بۆچ ئه‌که‌ی ھەجووم، به‌ڵێ تۆ شێخی، ھەجووت با نەکەم
باوکی مەعلوومت نییە، لەعنەت لە زاتت ھەی تەرەس
گوو بە گوێی دایکت، چووزانم دایەبەر کێ پێش و پەس

شێخ ڕە‌زا هه‌جوی شوکری ده‌کات

پوورە شوکری بەسیە با نەتگێم و سمتت لەق نەکەم
دایکە کێرخۆرت هەواڵەی سووری سەرئەبڵەق نەکەم

نییەتم بوو دەفعەیێ خۆمت پیاده‌م باز وتم
نەقسە بۆ ئەمسالی من با گوێ لە ھەر ئەحمەق نەکەم

من کە شاھبازی شکارئەندازی شاھیم پێ دەڵێن
حەیفە با ئاھەنگی جەنگی سەرگەڕ و لەقڵەق نەکەم

تۆ بە جارێ وەک ژنی فاحیشه‌ پێت لێ ھەڵبڕی
نەء، وتم خەیری نییە، چاوێکی گەر لێ زەق نەکەم

حیزە سا خۆت بگرە، تا بۆت بێمە مەیدانی مەساف
شەرته‌ ھیچت پێ نەڵێم تا بن گونت نەستەق نەکەم

کۆنەحیزی شاری بەغدا لێم حەرام بێ شاعیری
گەر کوزی خوشکت وەکوو ئەیوانی کیسرا شەق نەکەم

ھەروەکو «مەستی»م بە فەردێ گا، خوا ڕۆحم به‌رێ
مولحیدی کافرمەزەب گەر تۆش بە ئەو مولحەق نەکەم

من دەزانم کێ لە خشتەی بردوویی ئەمما چ سوود
سەییدە سەیید قسەی سووکی دەبێ دەرحەق نەکەم

پێی بڵێ با مونتەبیهـ بێ، تۆش گەن و گووم بەس بخۆ
با سلێمانی بە جارێ کافری موتڵەق نەکەم

عەھدە کردوومە لە خزمەت شێخ ڕەزادا ورچەکوێر
نەیخەمە ناو لنگی دایکت، تا لە تۆی ئێرەق نەکەم
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی، ساغ‌کردنه‌وه‌ و شه‌رحی: شکور مسته‌فا، چاپی یه‌که‌م، هه‌ولێر ٢٠٠ ز، لاپه‌ڕه‌ ٧٥و٧٦.

پەراوێز edit