ئاڵەکۆک

لوتفی add_a_photo
لوتفی دیوانی لوتفی
١١٢. وا خەیاڵ و عەقڵ و ھۆشم ڕاستە ڕێی ون کردووە
وا خەیاڵ و عەقڵ و ھۆشم ڕاستە ڕێی ون کردووە
ھەروەکوو کرمی سولەیمان جەرگمی کون کردووە
خوێن لە بنیادم نەماوە سیس و ژاکاوم ئەمن
ھەڵگیراوە خواردن و خەو ئەشکمی ڕوون کردووە
ھەر وەکوو لالەی بەھاران دائیمەن نەشئەم ھەبوو
فیرقەتی یاری وەفادارم منی دوون کردووە
جەردەیی زولفی کە ھات تاراجی دڵمی وا ڕفاند
ئەو سوپا و سالارە ئێمەی تووشی گەردوون کردووە
ئەی ڕەفێقان وا مەزانن ناڵینم بێ حیکمەتە
تیری ئەبرۆیە کە جەرگ و ناوی پڕ خوون کردووە
لە خەوی غەفڵەت بە دائیم شکڵی ئەو نازدارە خۆ
دێتە بەر چاوم لەبۆیە منی مەجنوون کردووە
ھەر وەکوو داری لە پاییز لوتفی وا بێ زینەتی
یادی سیوەیل ھات و لێدا منی زەبوون کردووە
ھەروەکوو لالەی بەھاران

پەراوێز edit