ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا گۆران add_a_photo
گۆران خەیام بە کوردی
٣٢. مەلێکم بینی لەسەر قەڵای تووس
مەلێکم بینی لەسەر قەڵای تووس
لەبەر دەمیا بوو کەللەی کەیکاووس،
ئەیوت بە کەللە: ئەفسووس، سەد ئەفسووس!
کوانێ دەنگی زەنگ؟ کوانێ ناڵەی کووس؟
مرغی دیدم نشسته بر بارهٔ طوس
در پیش نهاده کله کیکاووس
با کله همی گفت که افسوس افسوس
کو بانگ جرسها و کجا ناله کوس
چووکێک لە کەلاوەیەک لە بەر لابایێ
دەیکۆڵی بە دندووکی، سەری پاشایێ
پێم وابوو دەڵێ: بمگرە گەر دەتوانی
بەو کەللەیە سوێند دەخۆم لە دەستت نایێ
«هەژار»

پەراوێز edit