ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا گۆران add_a_photo
ژنە کە جیلوەیی حوسنی بە عیشق ئەکا پەرواز
ژنە کە قووەت ئەخاتە خەیاڵی ڕەقس ئەنگیز
ژنە مووەللیدی عیشق و ژنیشە عیشق نەواز
ژنە کە تاری ڕوبابی حەیات ئەکا تەهزیز!
سەمایی واسیعی دڵ گەر لە ژن بکەی خاڵی
تەجەللیاتی بەدایع غرووب ئەکا، دەیجوور
بەسەر سەمایی تەهیدا گوشاد ئەکا باڵی
لە کەوکەبی ئەمەلت ون ئەبێ تەبەسسومی نوور!
ژنە کە گەوهەری سەر تاجی ئیحتیرامە، ژنە:
بە نووکی نەشتەری ئەڵماسی تیژی عیشق و غەرام،
خوتووتی قودسیەتی حەککراوی قەلبی منە!
بە سیحری خاریقی ژن پڕ قەریحەمە ئیلهام؛
لە کونجی خاتیرەما تا ژنێکی شۆخ نەکا
پەری سیفەت بە پەلوپۆی جەمالەوە جیلوە
لە کوێ لە سەتحی زەمینا، لە سینەیی فەلەکا،
ئەبێتە مەنبەعی شیعرم بەدایعی ئەشیا؟

پەراوێز edit