ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا گۆران add_a_photo
گۆران بەهەشت و یادگار
١٧. تاوێ نەگەڕا
تاوێ نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم
بێ ناڵە نییە سانییەیەک تاری ڕوبابم!
هەر لەحزەیەکی مەهدی هەزار گریە بوو، ئەفسووس
ساڵانی مناڵیم و هەموو عومری شەبابم!
گەر ڕاستە مەلەک نامەیی ئەعمالم ئەنووسێ
با سوور بێ وەکوو خوێنی جگەر خەتتی کیتابم!
شەمعێکە لەسەر لێوەلەرەی مەینەتی من ڕۆژ
ئەستێرەیی شەو شاهیدمن سەختە عەزابم!
ئێستە خەلەلی عافیەتیش باری بەدەنمە
هەر دەردە ئەدا پاچی لە بونیانی خەرابم!
توخوا دڵەکەم کوانێ خوتووراتی جوانیت؟
بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیاڵات و سەرابم؟
هەیهات چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم!
زیاتر سەبەبی عەقڵ و شوعوورە خەفەتی من
بۆ غەفڵەت و نیسیانە هەموو نۆشی شەرابم!
ساقی! بە فیدای دیدەیی مەخموورت ئەکەم دین:
لێوڕێژم ئەوێ پیاڵەیی مەی ئەجری سەوابم!

پەراوێز edit