ئاڵەکۆک

بابە add_a_photo
بابە دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان
٦٩. لە لای ئەم میللەتی کوردە ئەمە قانوون و ئایینە
لە لای ئەم میللەتی کوردە ئەمە قانوون و ئایینە
لە پێناوی وەتەندا ھەر کەسێ بمرێ ئەوە ژینە
لە گۆڕا بێتە گوێم قەوم و وەتەن ڕزگار و سەربەستە
کفن ئەدڕم بە خۆشی دێمەوە ئەم یانە شیرینە
«حەسەن کوڕی تۆفیق ئەفەندی» لە کوللیەی «دار المعلمين»ی عالی بە پلەی مومتاز تەخەڕڕوجی کردووە، و لە مەداریسی سانەویی عێراقدا مامۆستایەکی بەرز بوو، لە مانگی تشرینی ١٩٥٦دا لەسەر نیشتمانپەرستی فەسڵ کرا و چوو بۆ «سووریە» و لەوێ کرابوو بە ئوستاز بۆ مەدرەسەی سانەوی لە ١٧ی ٤ی ١٩٥٨دا وەفاتی کرد و جەنازەکەی ھێزایەوە، بۆ سەنگی مەزاری ئەم ڕوباعیەم نووسی:
١٩٥٨/٤

پەراوێز edit