چوار بوون جارییەی شاھی زەمانە
ئەووەڵ لەوانە ناوی «ڕەیحانە»
لە ساڵی پێنجا بە قەدر و حورمەت
بوو بە جارییەی عالیەی حەزرەت
وەفاتی فەرموو ساڵی دەی ھیجری
«جنّه البقيع» بوو بە جێی قەبری
دووھەم لەو چوارە «ماریەی قیبتی»یە
دایکی ئیبراھیم، عالی سەجییە
لە ساڵی حەوتا موقەوقەس لە میسر
بەدیاری ناردی بۆ شای ساحێب نەسر
لە ساڵی شازدە لە عەھدی عومەر
بوو بە مەدفەنی بەقیعی ئەنوەر
سێھەم «نەفیسە»ی جارییەی زەینەبە
بەخشی بە شاھی عالی مەرتەبە
چوارەم دیار نییە ناوی لە ئەسفار
کەوتە لای حەزرەت لە حەربی کوففار