ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٤٨. باسی کورت کردنەوەی چوار ڕکاتی بە دوو ڕکات
نوێژی نیوەڕۆ و عەسر و خەوتنان
کورت ئەکرێنەوە لە سەفەرەکان
کاتێ شرووتی جێبەجێ ببێ
یەکەم مەسافە دوو مەنزڵ ڕێ بێ
دووھەم حەڵاڵ بێ بڕینی ئەو ڕێ
سێھەم بزانە کە بۆ کوێ ئەچێ
چوارەم ئەمەیە ئیقتیدا نەکا
بە ھەر ئیمامێ نوێژ تەواو ئەکا
پێنجەم نیەتی قەسری بێتە دڵ
لەگەڵ تەکبیرا ئەی برای فازڵ
شەشەم زانینی ئادابی قەسرە
حەوتەم دەوامی وەزعی سەفەرە
ئیبتیدای سەفەر ئەی برای گیانی
وەختێ کە دەرچی لە ئاوەدانی
ئەگەر گوێ نەدا بە قەسری سەلات
تا دوور کەوتەوە ڕێگەی چەن سەعات
دوو مەنزڵ ڕێگای ئەگەر بۆ ماوە
قەسری بۆ ئەکرێ لەو جێ بەولاوە
***
کاتێ گەیشتی بە عەینی مەرام
قەسرت بۆ ھەیە ئەی برای بە فام
ئەگەر مانەوەی چوار ڕۆژی تەواو
لە دڵتا نەبێ ئەی برای خۆش ناو
بەڵکوو ئەگەر تۆ وەھات ھاتە دڵ
بە کەمتر لە چوار حەل ئەبێ موشکڵ
کە چی بۆت نەکرا بە قەزا و قەدەر
تۆش ھەر لە فیکرای کە بڕۆیتە دەر
ھەتا ھەژدە ڕۆژ لەسەر ئەم حاڵە
شەرعەن قەسری نوێژ بۆ تۆ حەڵاڵە
***
ئەمما بۆت نابێ قەسری نوێژ ئەگەر
مانەوەی چوار ڕۆژ بێنیتە نەزەر
ھەم بە قەراری نیەتی ڕجووع
قەسری نوێژەکەت لێ ئەبێ مەمنووع
کە گەڕایتەوە ئەگەر ھاتە جێ
شرووتی پێشوو قەسرت بۆ ئەکرێ
تا عەینی شوێنی ئیبتدای سەفەر
وەھا لە شەرعا بووە موقەڕڕەر

پەراوێز edit