ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٤٣. نوێژی جومعە بە کەمتر لە چل کەس
ئەگەر ڕێ نەکەوت چل کەس بە تەحدید
بە کەمتر لەوەیش ئەکرێ بە تەقلید
چەن قەولی ھەیە حەزرەتی ئیمام
موختارن لەلای عولەمای ئەعلام
قەولێ بە دوو کەس، قەولێ بە چوار
قەولێ دوازدە پیاوانی ئەحرار
ئەووەڵ لە «جُمَل»، بەڵام «اِعانە»
ئەڵێ تەقلیدیان بە باش بزانە
کاتێ بە تەقلید جومعەت کرد ئەتۆ
سوننەتە بشکەی نوێژی نیوەڕۆ
بە جەماعەت بێ یاخود بە تەنھا
فەقەت جەماعەت باشترە و بە بەھا

پەراوێز edit