ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٣٥. ڕەبی ھەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم
ڕەببی ھەر چەند شەرمەسار و ڕووڕەشی دیوانتم
ئافەریدەی زاتی پاکی ئەقدەسی سوبحانتم
تێکشکاوە گەر لەژێر باری گوناھا قامەتم
خۆ بە گیان و دڵ بە ھیوای بەخشش و غوفرانتم
لانەواز و بێ مەلاز و بێ نەوا و بێ کەسم
دەستی بێ دەستیم بوڵند کرد، چاوەڕێی ئیحسانتم
ڕووی ئومێدم کردە قاپیی بارەگاھی ئەقدەست
چاوەنواڕی عەتف و جوود و ڕەحمی بێ پایانتم
ڕووم نییە دەس ھەڵبڕم من بۆ تکای ئەحواڵی خۆم
چونکە غەرقی بەحری پیسی بۆگەنی عوسیانتم
چی بکم؟ لای کێ بچم؟ کێ بێنمە حاجەت بۆ تکام؟
ھەر چی بم خۆ ئوممەتێکی شاھی ئینس و جانتم
باوڕم پێتە بە دڵ یەزدانی پاکی عالەمی
ملکەچی فەرمان و حوکمی عادلی قورئانتم
ئاوڕێکی لێوە دە ڕەببی! بە لوتف و ڕەحمی خۆت
چاوەنواڕی قەترەیەکی ڕەحمەتی پەنھانتم
جورمی شاھۆ پەلکە پووشێکە بەرامبەر عەفووی تۆ
بۆیە داواکاری عەفوی حەزرەتی ڕەحمانتم

پەراوێز edit