ئاڵەکۆک

مستەفا شەوقی add_a_photo
شەوقی دەفتەری شیعری شەوقی
٤. خەمڵیوە لەسەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە
خەمڵیوە لەسەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە
یا سووریی خوێنە کە بڵێی ڕەنگەکەی ئاڵە
پێش تابشی خورشیدی فەلەک وەختی بەھاران
وەک چاوی لە فرمێسکی منە قەترەیی ژاڵە
ئەی بادی سەبا ھەستە گوزەر کە بە وەتەندا
پەخشان بکە سەر ئەرزی وەتەن بۆنی گوڵاڵە
با بێت و بە تەئسیری فسوونی نەفەسی تۆ
وەک خونچە بپشکوێ دەمی ئەو کوردە کە لاڵە
با بێت و سبەینان ئەلەم و دەردی شەوی ھیجر
بێژێ کە لەوەی پاش خەوی مە، مەحزی وەباڵە
قەھری فەلەک و جەوری ڕەقیب و ستەمی دۆست
سەر ناسیەیی پڕ شکەنی کرد بە قەباڵە
چارەت نییە ئەوڕۆکە ئەتۆ دەستەشکاوی
بەدمەستییی مەی بوو کە شکا جام و پیاڵە
شەوقی وەرە لەو غوربەتە مایل بە وەتەن بە
بێ خاکی وەتەن، عیززەتی تۆ مەحزی خەیاڵە
بەو کاکۆڵی ڕەش ڕەنگە، کەوا بۆزی فیراقە
با، ڕام بێ لەبۆت فەزڵ و ھونەر چونکە حەڵالە
حەسەبی حاڵ دەگەڵ وەتەن

پەراوێز edit