لە یارەوە:
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی... پڕ نیهانییا
لە تەک شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
***
بەرامەکەی
گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەرابی کامەرانییە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوام
***
چ نامەیێ؟
چ پەنجەیێ، چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ ئەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە،
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟