ئاڵەکۆک

ئەحمەد هەردی add_a_photo
هەردی ڕازی تەنیایی
٢١. بۆ نەژادی ڕەمزی ئەفەندی
درەختی ڕەنجی چەند ساڵەم، کەمی مابوو چرۆ دەرکا
کەمی مابوو بەری باخم، ژیانم پڕ لە سێبەر کا
بە ئەو ئاواتە من ئەژیام، لە کونجی دوور وڵاتێکا
لەپڕ مردن، تەلاری ژینمی ڕووخان، لە ساتێکا!
(١٩٦٩) بۆ «نەژادی ڕەمزی ئەفەندی» وتراوە کە قوتابی کۆلیجی پزیشکی بووە لە ئەستەمموڵ و لە هەڕەتی لاویدا مردووە

پەراوێز edit