ئاڵەکۆک

ئەحمەد هەردی add_a_photo
هەردی ڕازی تەنیایی
١٨. بۆ شێرزادی کاکە جەزا
هەموو ئاواتی ناکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو
شریتی سەر گورشتەی من خەوێکی نەوبەهارێ بوو
هەموو پێچانەوی ژینم، بریتی بوو لە چیرۆکێ
لە کورتی و زوو بەسەر چوونا، بزەی سەرلێوی یارێ بوو!
(١٩٨٠) بۆ «شێرزادی کاکە جەزا» وتراوە کە لە کۆلیجی کشت و کاڵ لە هەڕەتی لاویدا کۆچی دوایی کردووە

پەراوێز edit