ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
ڕەشترین قولەی ئافریقام.

بۆچی بە من پێدەکەنی؟ خۆ ڕەنگم نا:
باسی بەختم دەکەم، بەختم.

تەنیاترین مرۆڤی نێو قەرەباڵغی ئەم دونیایەم:
باسی ڕۆحم دەکەم، ڕۆحم.

بێکەسترین لەدایکبووی سەر ئەم خاکەم
دە بەس قاقام بۆ بکێشە:
باسی شێعرم دەکەم، شێعرم.

پەراوێز edit