ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
کە گرژ و تووڕەت دەبینم،
دەڵێم بریا ئاوێنە بام:
هەر جارێ کە چاوەکانت
وێنەی تۆیان
لە ڕوخسارما پێ دەنواندی،
هێندە گرێ و خەمەکانتم دەخواردەوە
تا لە ڕوخساری من دەنیشت
پەژارە و گنجی نێوچاوان؛
تۆش دەبوویە
ئاوێنەیەک:
بێ گنج و جوان.

پەراوێز edit