ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
مارف ئاغایی زەوی سەخت و ئاسمان دوور
٣٨. سێ هەنگاو تا مەرگ
خەونووچکە کایەی پێ دەکا:
وەک چۆن ڕێبوار
لکی داری
بەرەو زەوی ڕادەکێشێ و
لە ناکاوا بەری دەدا.

شەو قاقا بەم پێدەکەنێ:
وەک چۆن لمی قەراغ زەریا
بە دوا پەلەقاژەی شەپۆل.

مردن دەرگای دەکاتەوە:
وەک چۆن گورگێکی چاوبرسی
بۆ نێچیرێ
زار لەبەریەک دەباتەوە.

پەراوێز edit