ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
ئەی خونچەی دەمت
تاقانە خونچە:
لە پاییزیشا شکۆفە دەکا.

ئەی گوڵی کوڵمت
تاقانە گوڵێک:
لە زستانیشا
سووری شەڕابی.

ئێستا چ وەرزە؟
لێم نادیارە؛
هەر کات کە خونچەی دەمی تۆ پشکووت
بۆ من بەهارە.

پەراوێز edit