ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس مێرگی زام مێرگی ھەتاو
٩٤. کورتیلە چیرۆکە شیعرێ
هات ڕاوەستا
تەریک لە ژێر
دار نارنجێکدا ڕاوەستا
سەبەتەی پووشی پڕ گوڵیش
لە باوەشدا
تەنها سەیری ڕۆژهەڵات و
سەعاتەکەی دەستی ئەکرد..
هەتا شەمەندەفەر گەیشت.
هەموو پیاوەکان دابەزین
هەموو ژنەکان دابەزین
هەموو منداڵان دابەزین
تا شۆفێرەکەیش دابەزی
ئەوەی دیار نەبوو هەر «ئەو» بوو!
غەمگین.. غەمگین
تەماشای گوڵەکانی کرد.
بۆ هاتنی نۆرەی دووەم شەمەندەفەر
یەکێکی تر هات ڕاوەستا
ئەویش بەتەنها هەر سەیری ڕۆژهەڵات و
سەعاتەکەی دەستی ئەکرد
ئەوسا ئەم چووە لایەوە
بەبێ دەنگیی سەبەتەکەی دایە دەستی و
ئینجا ڕۆیشت!

پەراوێز edit