ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
دەروونم دارستانێ بوو
هێندەی شەوانی تەنیاییم پان و بەرین
وەک مەراقیشم چڕو پڕ
ئێوارەیەک.. لە پەناوە
تیلەی چاوی شۆڕە ژنێ
پریشکێکی تێهاویشت و
من لەوساوە
بەهەشتێکم ئەسوتێم و
بووم بە نیشتمانی ئاگر!

پەراوێز edit