ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
مەولانە نمەی وەجدی خوای
وەکوو فرمێسک
لە پێڵودا هەڵگرتبوو.
بۆیە وەختێ کە بەسەر شەودا ئەگریا و
لە دوو ئاوانی ئیشراقا ئەتوایەوە
دڵۆپەکان
لە خەڵوەتا
ئەبوون بە ڕیزە چرای نوور!

پەراوێز edit