ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
ئێستە لەو زۆنگاوانەدا
لە خوارەوە
خەم لە قامیش
هەموو ڕۆژی
بە هەزاران سەعاتی خوێن دروست ئەکات
بۆ ئاپوورەی هەژارانێ:
نەدەستیان ماوە تا بیکەنە دەستیان و
نەچاویان ماوە تاکوو سەیریان بکەن و
نە ماڵیشیان ماوە تا هەڵیان بوواسن
ئەو سەعاتە قامیشییانە
لە زۆنگاودا
بە تەوقیتی جەللادەکە
هەر کاتی مەرگ نیشان ئەدەن!

پەراوێز edit