ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس مێرگی زام مێرگی ھەتاو
٥٤. سێ زمان و چوار قامچی
لەناو ئاپوورەی مەراقی گشت دنیادا
هەر لە دوور ڕا
مەراقی خۆم ئەناسمەوە
مەراقی من:
قژی سەوزەو
ڕیشی خوێناوی و
چوار خاچی وا بەکۆڵەوە و
مەرگیش بە سێ زمانی جیاو
چوار قامچی بە دوایەوەو
تەوق لە گەردن
کەچی نەچۆک دائەدات و
نە بێ دەنگی ئەکات مردن!

پەراوێز edit