ئاڵەکۆک

محەمەدسەدیق مەحموودی add_a_photo
محەمەدسەدیق وەنەوشە
٥. ژوانی دڵداری
خۆزگە بەو شەوەی
تۆ و من بووین و خۆشی بوو
ئاسمان شاباشی
ئەستێرەی نێو کۆشێ بوو
تریفەی مانگێ
حەریری بەر لەشت بوو
گەلاوێژ ورشەی
لە بزەی چاوی گەشت بوو
گوڵم، لە خۆشییا
بەزم و بادەنۆشی بوو
چاوت لە کاسەی
گیانی من نازی دەڕژاند
لێوم لە لێوت
ماچ لە دوای ماچی دەڕفاند
سەرنجی چاوم
توند لە بەژنت هاڵابوو
فریشتەی شادی
ئێمەی لە ژێر باڵا بوو
ژوانگەمان، وێنەی
بەهەشتی خۆشی دەنواند

پەراوێز edit