چل و یەک ساڵ
بەر لە ئێستا
لە پاشبڵاغ لادێیەکی موکریانا
لوێچێ هەست و
مستی خەفەت
تێکەڵ کران
باش لێک دران
کۆرپەیێکی لێ بەدی هات...
کۆرپەی دایکی لێوبەباری و
بابی داماوی هەژاری.
ئێستا ئەوە
شاعیرێکە
شاعیرێکی مات وکڕی
دڵ پڕگڕی
کوردەواری
بەر لە ئێستا
لە پاشبڵاغ لادێیەکی موکریانا
لوێچێ هەست و
مستی خەفەت
تێکەڵ کران
باش لێک دران
کۆرپەیێکی لێ بەدی هات...
کۆرپەی دایکی لێوبەباری و
بابی داماوی هەژاری.
ئێستا ئەوە
شاعیرێکە
شاعیرێکی مات وکڕی
دڵ پڕگڕی
کوردەواری