ئاڵەکۆک

محەمەدسەدیق مەحموودی add_a_photo
محەمەدسەدیق وەنەوشە
١٨. لێرە هەڵدێم
هەر لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای کەر لێرە هەڵدێم
نەک بە ڕەسمی ئێرەیی تا کاتی مەحشەر لێرە هەڵدیم
تۆپ و تانەی هاووڵاتی وای بە سەرهێنام هەتاکوو
شاری نامۆی بێ قەلەمندارە یەکسەر لێرە هەڵدێم
کردیە پاییز بەهاریشم حەسوودی بێ هونەر، زوو...
وەک گەڵای دەم گێژەڵووکەی بای خەزەڵوەر لێرە هەلدێم
گەرچی ئێرە وەک بەهەشتە بۆ منێکی ئێرەیی کورد
گەر بەهەشتیشم دەنێ هێشتا ئەمن هەر لێرە هەڵدێم
لێ بڕابووم زۆر بەخێر بم بۆ وڵاتم، نەمدەزانی...
دەمکەنە یەک تاقەداری وشک و بێ بەر، لێرە هەلدێم

پەراوێز edit