ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
کاکەی فەلاح دیوانی کاکەی فەلاح
٨٣. ئەی ئەسپەکەم پەلە بکە پەلە
ڕۆژێ سێ ئافرەت بەرێیان کردم
یەکەمیان پشتی دا بە دیوارەکەوە و
بێ ئەوەی سەر داخا وتی:
ئەگەر تۆ منت لەبیر بچێتەوە ناگریم
دووەمیان لەبەر دەرگای ماڵەکە وەستا و
کوننەیەکی پڕی پێ بوو
گوێم لێ بوو وتی:
بگەڕێرەوە بۆ لام، هیچ دوا مەکەوە
سێیەمیان: هەناسەیەکی هەڵکێشا و هیچی نەوت.
هەرکە لە شاخەکە پێچم کردەوە
ئەو شاخەی پارچە هەورێکی ئەرخەوانی دای پۆشیبوو
یەکەمم بیرچوەوە
لە پێچەکەی ترا، بە دەروونێکی ئاسوودەوە
دووەمیشم بیرچووەوە
فڕیم، سەدان ڕێگام کوتایەوە
لەگەڵ ڕۆژگارا هاتم و چووم
کە چی لەگەڵ ئەوەشدا نەمتوانی
سێیەمیانم لەبیرچێتەوە
کە ماچم کردبوو
گەڕامەوە بۆ لوتکەکە
یەکەمی نەگریسم دی لەسەر سەربانەکە
چاوەڕێیە
دووەمی ساویلکەش هاتە دەرەوە و
بە کۆنە کوننەکەیەوە
هات بە پیرمەوە
کەچی سێیەم نەهات بۆ پێشوازیم
لەگەڵ ئەوەشا هەتا دنیا دنیایە
ناتوانم لەبیرم بچێتەوە
شەوانیش هەر خەو بەو سێیەمەوە ئەبینم
کە ماچم کردووە
پارچە شیعرێکی «ڕەسوڵ هەمزاتۆف»ە

پەراوێز edit