ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
ساڵێ لە ساڵان، ڕۆژێکی تازە لەگەل هاتەدەر
مژدەی ڕووناکی بەخشی بە دڵی تاریکی بە شەو
سەری دەرهێنا لە ئاسۆی بەرزی یەک وڵاتەوە
بۆ ئەوەی تیشکی بەسەر زەمینا بڵاو کاتەوە
هەو ڕۆژە ناچێ، هەموو ڕۆژ دەمەو بەیانی هەڵدێ
کەچی ئێواران لەبەر تاریکی و سامی شەو هەڵدێ
لەو ڕۆژە ناچێ، هەموو ڕۆژ دەمەو بەیانی هەڵدێ
هەزاران داد و سکاڵا ئەکات وەکوو ئەسیرێ
لەو ڕۆژە ناچێ هەر لە بەیانی هەتا ئێوارە
دیلی چارشێوی هەوری چڵکن و تەم و غوبارە
ئەو ڕۆژەی ئەڵێم یەک جار هەڵ بووە و شەو پێی ناوێرێ
هەتا هەتایە ڕۆژێ لە ڕۆژان بە ڕەش ناگیرێ
هەوری چڵکن وتەم و غوباریش خۆیان دڵنیان
هەرگیزاوهەرگیز ڕووی ڕۆژی وانوێ ناگیری پێیان

پەراوێز edit