ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
دێ بە دێ و شارەوشار ئەکەم
پڕ بەدەمم هاوار ئەکەم
بەدەنگی زوڵاڵی کوردی
باسی پیاوی بێ بار ئەکەم
لەو کەسەی پەت بازی ئەکا
بێ ئاگا ئاگادار ئەکەم
بۆ زڕانی ناوی بەدی
نوستوو لە خەو بێدار ئەکەم
بۆپێ شێل بونی کردەوەی
بێ هۆش و گۆش هوشیار ئەکەم
خۆی و تەناف و پیشەکەی
لەناوا شەرمەزار ئەکەم
نیسکی بێ بەروپشتی وا
تووشی دەرد و ئازار ئەکەم
بە ڕۆژ و شەو، بە دەست و دەم
«بێ بار» لە تانوت بار ئەکەم
بە تیر و تیغی سەرزەنشت
ناو جەرگی کۆلەوار ئەکەم
هەتا ئیفلیج و گۆج ئەبێ
بەم چەشنە شیعرم سوار ئەکەم
لەباتی ڕاوی باڵندە،
ڕاوی دوپشک و مار ئەکەم
بۆ سەر شکاندنی وەها
ئارەزووی بەرد و دار ئەکەم
هەتا «بێ بار» ناچار ئەڵێ:
لە دەس «بێ باری» بار ئەکەم
یەک زمان و یەک دڵ هەیە
خۆم بۆ تووشی هەزار ئەکەم
پیاوی ساغ و مەردیش ئەڵێ:
دەردی بێ باری چار ئەکەم
باخی ڕەنگینی یەک ڕەنگی
لەدڕکی وا بژار ئەکەم

پەراوێز edit