ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
سەر و دڵ ئێستە ئاسوودەی تەریک و گۆشە گیریمە
ئەمەم پێ خۆشە نازانم لە شێتی یا لە ژیریمە؟
لە دنیای ڕۆشنا چاکە بنێرم خۆم لە کونجێکا،
لە ساغی وا ئەڵێم، یاخو وڕێنەی دەم نەخۆشیمە؟
کەمن ژینم لەمەولاوە لەتاوا چۆڵ پەرستی بێ،
ئەپرسم ئاخۆ بەختم باشە، یا بەڵگەی کڵۆڵیمە؟
گەلێ شت دێتە بەرچاوم، بەوەی لێم دیارە تێ ناگەم،
لەبەر وردیمە ئاخۆ وای ئەبینم، یاخو کویریمە؟
زمان و دڵ ئەبینم بەینی وەک ئاسمان و ڕیسمانە،
لەپەستی وا ئەڵێم یاخو قسەی توغیانی خۆشیمە؟
گەلێ ناحەز ئەبینم وا لە بەرگی دۆستی دیرینا،
لە مەستی وائەڵێم، یاخو قسەی کاتی بەهۆشیمە؟
گەلێ کەس دێتە بەرچاوم کە شیتی شۆرەت و ناوە،
بەخیلی پێ ئەبەم، یاخو قسەی پڕ سۆزی مەردیمە؟
کەسانی ساغ و دڵسۆزیش هەیە خزمەت بکا بێ دەنگ
ڕیا وام پێ ئەڵێ، یاخو قسەی ڕاست و دروستیمە؟
وتوومە و هەر ئەڵێم دەرمانی دەردی ئێمە یەکبوونە،
قسەی هیوامە ئاخۆ، یاخو نووزەی نائومێدیمە؟
ئەگەرچی گۆشەگیرم فەخر و شانازی ئەکەم کوردم
کە زیندوو بوونەوەی گۆڕم لەبەر تەلقینی کوردیمە
شەپۆلی بەربەرەکانیەکی دەرونی بێ پایانە

پەراوێز edit