ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
١
واز لە سکاڵا بێنە
هیچ شتێک لەوە زیاتر
مایەی گاڵتە پێ کردن نییە
کە مرۆڤێک بکڕووزێتەوە
ئەگەر نەگری
٢
بڕوام پێ بکەن
هیچ شتێک
بە قەدەر بیرکردنەوە
ژان کێش نییە
٣
هەرچەندە شیعر
کورتتر بێ
چاکتر بە ناخی دەروونا
ڕۆ ئەچێت
٤
با ئەم شاعیرە
شاربەدەر کەین
چونکە لە شارەکەدا
جێگای ئەم جۆرە
ژانە نابێتەوە
٥
ئەسووڕێمەوە
نووکی نێزە لە دەروونم چەقیوە
ئەسووڕێمەوە
شتێک لە خەیاڵمایە
ئەسووڕێمەوە
بە گوڵدانێکی گوڵی سیس و
ژاکاوەوە
بە چەند وێنەیەکی
بچووک کراوەوە
ئەسووڕێمەوە
بە جلوبەرگی کۆنەوە
ئەسوڕێمەوە
کونێکی گەورە لەدڵمایە
٦
هەموو شتێکمان بۆ ئەوانە
دروست کردووە کەوا ئەخنکێن
هەموو شتێک بۆ ئەوانەی
هەناسە بدەن
پەنجەرەمان بەسەر شەوا
بەرز کردۆتەوە
لە هەموو شوێنێک
داڵدەمان کردۆتەوە
ئێوەش ڕەگی سکاڵامان ببڕن
٧
هەرگیز
هیچ شتێک
لە زەردەخەنە جوانتر نییە
با لەسەر ڕوویەکی
شێواویش بێت
ئایا ناتانەوێ جوان بێت؟
٨
ئەم هەنگاوە بریندارانە
دوور خەنەوە
٩
چەن پێت ڕەوایە
چاو وەرگێڕی
لەو شتانەی خوێناوین
١٠
هەموو شتێک بە تەواوی
لە شوێنی خۆیایەتی؟
یان هیچ نەبێ وا ئەبێ؟
١١
ئەی دەرۆزەکەر
دەستە ڕاکێشراوەکانت بشۆ
١٢
کێ ئەڵێی من ئازار ئەکێشم؟
ئەوانم لەبیر ئەچێتەوە؟
١٣
بێ دەنگ بوونت بەس نییە
بەڵکوو پێویستە بزانی
شتێکی تر بڵێ یت
١٤
ئەو دەرختە، بە نەفرەت کراوە
ئەگەر چاو شاد و دڵخۆش نەکات
هەروەها شاعیریش مافی مانەوەی نییە
ئەگەر گوڵ دەرنەکات
١٥
هیچ زامێک نییە
ئەگەر کەمێک جوانی بکەین
دەمێکی لێ نەیەتە دی
هەروەها هاوارێک
نەتوانین بیگۆڕین
تاقانە تاوان:
ڕێک نەخستنی ئاوازەکانە
١٦
قسە بۆ ئەو کەسانە ئەکەم
کە ناتوانن بخەون
ئەوان بە تەنیا نین
مادام لەوان ئەچم
هەروەها قسەش بۆ ئەوانە ئەکەم
حەز ئەکەن بمرن
بۆ چی ئەڵێن:
من خۆپەرستم
١٧
ژیان پڕە لە پڕیشک
بەڵام لەگەڵ ئەوەشا
هەر ژیانە
١٨
جار جار جێی خۆیەتی
لە شەوا هاوار کەین
١٩
جارێکی تر چاوی منداڵە مردوەکان
نایەڵێ لەمڕۆ بەدواوە
ئاوێنە ببینێ
٢٠
ئایا ئەزانی؟
وشەی شەرمەزاری چییە
٢١
هەوڵ بەن
ئەم وشەیەی لە خەنجەر ئەچێ
ئاوێتەی بەیتی شیعرێکی فەرەنسی بێت
شیعری ئاراگون، شاعیری گەورەی فەرەنسایە

پەراوێز edit