یا محەمەد من زەلیلی دەستی شەیتانم دەخیل
شەرمەزار و ڕووسیاه و غەرقی عیسیانم دەخیل
دڵڕەش و بێتاعەت و شەرمەندەیی قاپیەکەتم
بێکەسم، دەربە دەرم، حەبس و زیندانم دەخیل
غەیری لوتفت من پەناه و پشتیوانم خۆ نییە
یەک نەزەر کە، جاربەجارێ مەردی مەیدانم دەخیل
مەزرەعەی تەقواو تاعەت، وشک و بێ ئاوە تەواو
ئیلتیماس چارە، ئەی هەوری ڕەحمێ دەخیل
بێ دەلیل و کوێری ڕێگەم، بێ قاید و دەست وعەسا
سەرکز و دڵ حەزینی ڕۆژی میزانم دەخیل
تۆی شەفیعی موزنبین و من زەلیلی دەرگاکەتم
بگرە دەستم موستەحەقی قەعری نیرانم دەخیل
ڕەحمی تۆیە من ئومێدم، ئەی ڕەحمەتەن للعالەمین
منی مەزڵووم دڵ حەزینم دەس بە دامانم دەخیل