ئەی قەڵەم تۆ بۆم بنووسە بە جارێ ناوی بِسمِ الله
ئەی زوبان تۆ بۆم بەیانکە بە دائیم ناوی بِسمِ الله
لە ئیجرای نوێژ و دینە، بۆ حیفزی دین هەر پەرژینە
دەم بە دەم تەرکە زوبانت دەخیلە تۆ بە بِسمِ الله
چ کارێ موشکیل گوشایە، دەلیلی چۆڵ و سەحرایە
ڕەفیقی کاری تەنهایە لێت مەعلوم بێ بِسمِ الله یە
چرای شەوی تاریکە، دەلیلی پردی باریکە
ڕەفیقانت تۆ حاڵیکە یەکسەر بڵێن یا بِسمِ الله
کاری گران سەهل ئەکا، دڵی وێران تەعمیر ئەکا
هەزاران شەیتان زنجیر ئەکا، تۆ هەر بخوێنە بِسمِ الله
لە ئەجزای نوێژ و دینە، لە ئەسبابی خوا ناسینە
بۆ ئایینیش ئەو پەرژینە، هەموو شاد بین بە بِسمِ الله
باعیسی ئاوی کەوسەرە، سەربەستی ڕۆژی مەحشەرە
ڕۆژی جەزا موعتەبەرە، کاکە بڵێ تۆ بِسمِ الله
لێت مەعلوم بێ ناوی خوایە، زیکری جوملەی ئەنبیایە
«ئەورادی» شا هەم گەدایە شام و سەحەر هەر بِسمِ الله
دەخیلت بم مەزڵووم ئامان تۆ بزانە بە ڕۆح و جیان
فەڕت نییە بە تۆزقاڵێ ئەگەر نەڵێیت تۆ بِسمِ الله