کانی کۆی کەرەم...
کەریم و غەفوور، کانی کۆی کەرەم!
ئومێدم تۆبە خودایی غەففار
لەناو قەبردا بگەی بە هاوار
وەقتێ کە ئەمرین کۆچ ئەکەین لەپڕ
نۆ هەوارین و نۆماڵی قەبر
لەناو قەبردا غەریب و مەهجوور
هیچ کەس نابینین لە نزیک و دوور
خێرا بە ئەمرت یەکتای لامەکان
حازر لە سەرمان مەلەکەی ڕەحمان
جوابیان ئەدەین بە ئیزنی خوا
فەسیح و بەلیغ سەربەست و وریا
مەعبوودی حەقم یەزدانی تاکە
پێغەمبەری من شاهی لەولاکە
ئیمام قورئان، قیبلەم کەعبەیە
دینم ئیسلامە، ئیمانم هەیە
لێمان ڕازی بن ئامیر و مەئموور
جێمان جەننەت بێ هەر خۆتی غەفوور
چونکە غەریبم بێ ئەنیس و کەس
کەسی بێکەسان بە فەریادم ڕەس
دوعام قبوڵکە حالقی بەشەر
لەبەر خاتری سالاری مەحشەر
دیسان بەخاتر جەمعی ئەنبیا
هەم بۆخاتری فیرقەی ئەولیا
قبوڵکە دوعام ئەی بەحری علوم
الهی أنا عبدک المظلوم