ئاڵەکۆک

مەزڵووم add_a_photo
مەزڵووم دیوانی مەزڵووم
٤٥. من کچە کوردێکم هوشیار
من کچە کوردێکم هوشیار
پوختە و خاوێن و نازدار
ئەچمە مەکتەب ئەخوێنم
ڕەگی جەهل دەردێنم
کە خوێندنم کرد تەواو
ئەبم بە کچێکی ناسراو
لە ڕێی بەرزی وڵاتم
سەر دانانێ ئاواتم
بۆ خزمەتی هۆزەکەم
لە مەیدانا تۆز ئەکەم
بە شمشێری ئیتیفاق
دەردێنم ڕەگی نیفاق
خوومە ڕاستی و ئازادی
ئەژیم بە خۆشی و شادی

پەراوێز edit