لە بەحری میحنەت و غەمدا، هەموو عالەم پەرێشانە
لە شومی جەوری گەردوونە کەوا پاماڵی وێرانە
ئەبەد شەرمی گلەمەندی لە چەرخی ئاسمان ناکەم
لە جێی دانا، دەنی دانا، لە هەوڵی شۆڕش و شانە
زەمانە دون پەسەندە، گشت بە داغی سینە سوتاوە
بوزورگانی کەرەم پیە، بە یەک دەفعە پەرێشانە
زەمانی نامەوەر، ئەمڕۆ لە تەنگی دا خەریک ماوە
وەکوو هەورێ بە دەم سرسر شێواوی حوکمی یەزدانە
خیلاف و تەرکی عاداتە وەکوو مەجنون لە دونیادا
بکەم زاری هەتا وەقتێ کە حەشری جن و ئینسانە
لە دەس جەوری فەلەک ئاگر لە خەرمانی دڵم بەربوو
خاکی عالەم بە سەر مەزڵووم کە غەرقی دەرد و هیجرانە